لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “حەسەن مەردانی” خەڵكی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە بە تۆمەتی “ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری نیزام” حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپا و پێی ڕاگەیەندراوە.
حەسەن مەردانی پێنجشەممە، ١٩ی گەلاوێژ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی ڕەزبەر، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرا.
حەسەن مەردانی، ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.