ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی”حاجی لەک” سەر بە شاری بۆکان بە ناوی “پەیمان ئیسماعیلپوور”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: بەرەبەیان هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاونیشتمانییە و بە شکاندنی دەرگە و پەنجەرەکانی خانووەکە، بێرێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەکەش کرد و پەیمانیان بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کرد.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.