ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سەلام خزرنژاد، خەڵکی گوندی “گردەبن”ـی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، دەسبەسەر کرا.
هەتاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و هەروەها چارەنووسی ئەو هاونیشتمانییە لە بەردەستدا نییە.