ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، چالاکێکی مەدەنی و هونەری خەڵکی شاریی سەقز بە ناوی “نەریمان ڕەندانی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەچاونیوزی ڕاگەیاند: ئەم چالاکە مەدەنییە بەبێ فەرمانی دادوەر لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کراوە.
نەریمان ڕەندانی پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنە گشتییەکەی سێێ ڕێبەندان کە بە “نا بۆ ئێعدام” لە سەرتاسەری کوردستان بەڕێوەچوو، دەسبەسەر و دواتر بە بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تۆمان ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەممە بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرابوو.