هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “مەنیژە خۆشنوود” ٥٢ ساڵە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام”، ١٠ مانگ بەندی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا و ئەم حوکمە ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەزبەر پێی ڕاگەیەندرا.
مەنیژە خۆشنوود ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن تیمێکی ٥ کەسی لە هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و مۆبایل، کامپیۆتر و هەندێک کەلوپەلی کەسیی ناوبراویش دەستی بەسەردا گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ئەم هاونیشتمانییە دوای ٣٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
مەنیژە خۆشنوود لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.