بەرەبەیانی هەینی ٢٥ی خەزەڵوەر، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “ئاغەڵان” و دانیشتووی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی “ئامانج عەزیزی”، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە هەشت ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەسبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادەوە بە سێدارە سزا درا.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو، لەلایەن ناوەندی فەرمی یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.