بەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “شێرکۆ تابناک”، دوای بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزای دادگوستەریی ئەم شارە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی ٤ مانگ بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوو، سەرماوەزی ئەمساڵ دەسبەسەر و پاشان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” (بە کەڵکوەرگرتن لە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لە ماشینەکەیدا)، بە ٤ مانگ بەندی تەعزیری حوکم درابوو.
شێرکۆ تابناک ساڵی ١٤٠٠یش دەسبەسەر و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو لە هەمان ساڵدا، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی بۆکان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری نیزام”، بە ٥ مانگ بەندی تەعزیری و ٧ مانگ بەندی هەڵپەسێردراو حوکم درابوو.