ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی گوندی “مەولاناوا”ی سەر بە شاری سەقز، بە ناوەکانی “هیوا فەیزی” و “حەسەن فیرووزی”، هەروەها هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “سۆران یووسفی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کران.
ئەم سێ هاونیشتمانییە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراون.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاونیشتمانییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.