ئه‌نوه‌ر خزری، زیندانیی عه‌قیده‌تیی کوردی به‌ندکراو له زیندانی ڕه‌جاییشاری که‌ره‌ج 7 ساڵه به‌ندکراوه، به‌ڵام ئێستاش چاره‌نووسی یه‌کلا نه‌بۆته‌وه.
ئه‌نوه‌ر خزری، خه‌ڵکی مه‌هاباد ساڵی 1388ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی چالاکی ئه‌منیه‌تی له دژی کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌رو دواتر به‌و هۆیه سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. حوکمی ئێعدامی ناوبراو ساڵێک دواتر له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه هه‌ڵوه‌شا، که‌چی دوای 7 ساڵ هێشتا له به‌ندیخانه‌دا چاره‌نووسی ناڕوونه.
ناوبراو که له کاتی به‌ندکرانی له زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ‌دا به توندی ئه‌شکه‌نجه کرابوو، ئێستا تووشی نه‌خۆشیی کێشه‌ی هه‌ناسه‌دان، دڵ‌و گورچیله هاتوه‌و سه‌ره‌ڕای چه‌ند جار مانگرتن به‌ڵام ئیزنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان پێناده‌ن.
ئه‌نوه‌ر خزری له‌گه‌ڵ شه‌ش زیندانیی دیکه به‌ناوه‌کانی داوود عه‌بدوڵلاهی، کامڕان شێخه، فه‌رهاد سه‌لیمی، خوسره‌و به‌شاره‌ت، قاسم ئابستهو ئه‌ییوب که‌ریمی له سه‌رماوه‌زی 1388دا ده‌سبه‌سه‌رو دواتر به بڕیاری قازی موقه‌یسه حوکمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا که دواتر له دیوانی به‌رزی وڵات‌دا سزی ئێعدام‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا.