بەرەبەیانی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، زیندانییەکی خەڵکی ئاوایی “ئەستوونڕەش” سەر بە ناوچەی شپیرانی شاری سەڵماس بەناوی “ئیرەج پاکی” لە بەندیخانەی شاری ئەردەبیل لەسێدارە درا.
ئەو زیندانییە چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پێوەندیدارەکان بە “ماددەی هۆشبەر” گیرابوو و حوکمی سێدارەیان بۆ بڕیبۆوە.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی فەرمی ئێران یان دەزگای قەزاییەوە بڵاو نەکراویتەوە.