بەرەبەیانی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “ڕەحمان تابش”، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، تیمێک لە هێزە ئەمنییەکان بە جلی شەخسییەوە هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاونیشتمانییە و دوای پشکنینی ماڵەکەی و بێڕێزیکردن بە ئەندامانی بنەماڵەی، بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەریان کرد.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕەحمان تابش، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٩دا، لەگەڵ چەند هاونیشتمانیی دیکە دەسبەسەر کرابوون و دوای بەڕێوەبردنی دادگای فۆڕماڵیتە، بەبێ مافی پارێزەر، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و تەبانی دژی نیزام”، بە چوار ساڵ و سێ مانگ بەند حوکم درابوو.