بەرەبەیانی پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار، سێ هاونیشتمانیی خەڵکی گوندی “هێیە” سەر بە شاری شنۆ، بە ناوەکانی “تۆفیق ئەمینی، موراد عەبدوڵڵا عومەری و نوورەدین مەلاعەلیزادە”، بەبێ حوکمی دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەم سێ هاونیشتمانییە لە ماڵی خۆیاندا و بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان و شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی خانووەکانیان، دەسبەسەر و ڕەوانەی ورمێ کراون.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوان، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.