بەرەبەیانی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی “مووسا ڕەسووڵی” ٣٠ ساڵە خەڵکی گوندی “خورینج” و “سۆران محەممەدپوور” خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
شایانی باسە کە؛ لە هەمان ڕێکەوتدا دوو هاونیشتمانیی خەڵکی گوندی “پەسوێ” بە ناوەکانی “بێهزاد مەحموودی و ئارام محەممەدی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.