ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، دوو برا بە ناوەکانی “عەزیز عەبدوڵڵازادە” و “ئومید عەبدوڵڵازادە” خەڵکی گوندی “حسێن ئاوا” سەر بە شاری بۆکان، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، عەزیزیان لە شوێنی کارەکەی و ئومیدیشیان دوای بانگکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کردووە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو برایە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.