ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، یەکێک لە چالاکانی مانگرتنی بارهەڵگرەکان بە ناوی “شەهاب دارابی” ناسراو بە “یووزی ئاسیا”، لە شاباد لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەی چاونیوز؛ ئیتلاعاتی سپا بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شۆفێرە ناڕازییە، بەبێ حوکمی دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
پێشتر، لاپەڕەی ئینستاگرامی ئەم چالاکە سێنفییە کە تایبەت کرابوو بە ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە داخوازیی بارهەڵگرەکان، بە فەرمانی بەرپرسانی ئەمنی، داخرابوو.
تا ئێستا لە چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شەهاب دارابی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.