بەرەبەیانی سێشەممە ٦ی جۆزەردان، چوار چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “هیوا ئەحمەدی، محەممەد زەبیحی، سۆران سوڵتانی و ڕەحیم قودرەتی”، بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ٥ی بەرەبەیان بەبێ حوکمی دادوەر لەسەر دیوارەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاونیشتمانییانە و وێڕای پێکهێنانی کەشی ترس و تۆقین، ئەوانیان دەسبەسەر کردووە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییانە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.