ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “نستان” سەر بە سەردەشت بە ناوی “ئاوارە شەخسی”، لە کاتێکدا کە منداڵەکەی بۆ پۆلی فێرکاریی زمانی کوردی دەبرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، سێ هاونیشتمانیی دیکە بە ناوەکانی “حەسەن حەسەننژاد و محەممەدئەمین حەسەننژاد” خەڵکی گوندی “سیسێر” و “ڕەحیم عەلیزادە” خەڵکی گوندی “کوربناو” سەر بە سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چوار هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.