لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “ئەمین بازیان” ٢١ ساڵە کوڕی محەممەد و “وەیسە” (سایکۆ)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە دەرکەوتنی شوناسی ئەم دوو کەسە، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی پیرانشار لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتە شەش کەس.