بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٢، زیندانییەکی خەڵکی ئاوایی “بەرەسپی” سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ بەناوی “فلیت عابدی” لە بەندیخانەی چوبیندەری قەزوین لەسێدارە درا.
ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە “ماددە هۆشبەرەکان” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارە دانی بۆ بڕابۆوە.
هەر ئەوێ بەیانی، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی ٣٧ ساڵە خەڵکی نۆدشە سەر بە شاری پاوە بەناوی “مەیسەم حەبیبی” لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی حوکمی ئێعدامی بۆ دیاری کرابوو.