ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دوو برای هونەرمەند و لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز بە ناوەکانی “میلاد و نەریمان ڕەندانی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئەم دوو برایە لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی کوردستان، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراون و دەست بەسەر هەندێک کەلوپەلی ئەلکترۆنیکی تایبەتیاندا گیراوە.
میلاد لە بواری وێنەگری و نەریمان لە بواری هونەر و مۆسیقا چالاکن.