بەرەبەیانی سێشەممە یەکی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی قوروە بەناوی “مەهدی چراغی” لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە ٧ ساڵ لەمەوبەر لە تاوانی کوشتنی بە ئانقەستی هاونیشتمانییەکی ٦٤ ساڵە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە.