لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدریس کارساز، هاونیشتمانیی ٥٥ ساڵەی خەڵکی شنۆ، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری نیزام”، ٣٦ مانگ بەندیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم چالاکە مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی “خێرخوازی”ی ئەم شارە، ڕۆژی چوارشممە ١٣ی پووشپەڕ، هاوکات لەگەڵ چوار هاونیشتمانیی دیکە و لە چالاکانی بەڕێوەبەری جێژنەکانی تایبەت بە نەورۆز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کرابوون.
ئیدریس کارساز ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، دوای ٤٧ ڕۆژ دەسبەسەرکردن و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرابوو.