ڕێبه‌ندانی 1357، نزیک حه‌وت هه‌شت ساڵم بوو. له‌و هه‌مووه ئێش و ژانی ئه‌و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک و چیرۆک و هۆکارگه‌لی شۆرش، منی کورمانجی په‌راوێز خراوی لادێیی، تشتێکی ئه‌وتۆم له بیر نییه. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره که دوای چه‌ند مانگ، له ماڵی ئێمه وێنه‌ی شا و شابانوو هه‌ر به دیواره‌وه هه‌ڵواسرابوو. نه‌ورۆژی 58 خزمێکی شۆرشگێرمان- که دواتر جوانه‌مه‌رگ بوو بۆ هه‌واڵ پرسین و پیرۆزبایی سه‌ردانی کردین، هه‌ر به بینینی وێنه‌ی شا و بنه‌ماڵه‌که‌ی چاوی سوور بوون و ڕه‌نگی تێک چوو، چه‌قۆیه‌کی له باغه‌ڵی ده‌رهێنا و وێنه‌کانی ئه‌نجن ئه‌نجن کرد و زۆریش به‌داخ بوونی خۆی بۆ بێ ئاگایی باوکم ده‌ربڕی…
له ماوه‌ی چڵ ساڵی ڕابردوو، من زۆرتر شۆرشم له وێنه و فیلمه به‌جێ ماوه‌کانی ئه‌وێ چاخێ دیتووه و بیستوومه و ناسیومه و؛ له گشتیان زێده‌تر ئۆگری ئه‌و سرووده بهناوبانگهم که نیوهشێعر(مصرع) حافز دووپاته ده‌کاته‌وه؛ دیو چۆ بیرون رود…
نازانم بۆچی ئه‌و سرووده شۆرشگێڕییهم ئه‌وه‌نده پێخۆشه و به‌دڵمه، ده‌ستی ئاوازدانه‌ر و چڕینهکان خۆش، وێده‌چێ ده‌قێکی پڕ له هه‌ست و حیماسی بێ، هه‌رجارێ که ده‌یبیسم جۆرێک تازه‌گه‌ری تێدا ده‌بینم، وێڕای ئه‌وه‌یکه دووپاته ده‌بێته‌وه به‌ڵام هه‌رده‌م خۆی به‌ڕۆژ ده‌کاته‌وه، هه‌ر ده‌ڵێی به هه‌ناسه بڕکه و پڕتاو له‌ناو گرێ و گۆڵی سه‌رده‌م پێ به پێێ خه‌ڵکی ئێران ده‌ڕوا…
ئه‌مڕۆ له مه‌ودای نێوان ماڵه‌وه‌م هه‌تا ئیداره که ڕادیۆی ماشێنه‌که‌م هه‌ڵکرابوو، دووجار و له دوو که‌ناڵی جیاواز ئه‌و ده‌نگه‌م بیسته‌وه، هه‌ستم کرد خراپ نییه ئێوه‌ش جارێکی تر گوێێ لێ ڕابگرن و چێژی لێ وه‌رگرن.
هه‌ڵبه‌ت، شتێک که ئه‌م ڕۆژانه ئه‌و سرووده‌م لێ تاڵ ده‌کا و لێم ده‌بێته ژه‌قنه‌مووت، کێشه‌ی ڕووداوه‌که‌ی بێنزین و شه‌هیدانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خستنه‌خواره‌وه‌ی 180 مرۆڤی بێ تاوان له ئاسمانی تاران، پرسی ڕه‌دی سه‌ڵاحیه‌تی به‌ربڵاوی چاکسازی‌خوازان، ڕه‌وشی ناله‌باری بژێوی خه‌ڵک و به منیشه‌وه، ئاسۆی مژاوی نیشتمانه‌که‌م و غه‌می جه‌رگبڕی برا شوانه‌که‌م که دووساڵ پێش به بێ هۆ کاتێ لای ڕانه مه‌ڕ سه‌رقاڵی له‌وه‌ڕاندن بوو، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌رپرسی پاسگا لاقی سه‌قه‌ت بوو و ساڵێکیش به تاوانی بێ ڕێزی به به‌رپرسانی نیزامی بردیانه به‌ندیخانه، به‌ڵام کاورای ته‌قه‌که‌ر له سه‌ره‌تادا دوای مه‌حکوم بوونی، دوای دوو ساڵ بێنه‌وبه‌ره‌ی دادگا، به په‌رجوویه‌کی کاره‌سات بار له ئاکام دا به بێ ئه‌وه‌یکه ده‌ربکرێ یا به‌رخوێن بدا، به‌خشرا و تاوانه‌کانی لێ پا بۆوه، هیچ که‌س ژان و زامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌سته‌زمانه‌ی نه‌بیست… جا سه‌رباقی هه‌موو ده‌ردان غه‌می گرانی حوکمی قورسی ئه‌و ماموستایانه‌ی خۆراسانی باکووره که هیندێکیان ده‌ناسم و به‌شێکیشیان ناناسام و ده‌شزانم چه‌نده ئازادیخواز و گه‌لدۆست و نیشتمان په‌روه‌رن…
که‌وابوو، له دوازده‌هه‌مین ڕۆژی ڕێبه‌ندانی 1398 که ده‌ست پێکی ده‌یه‌ی به‌ناو فه‌جره، ئه‌و شێعره جوانه‌ی سرووده‌که پێشکه‌ش ده‌که‌م به بڕا و هاوڕێم “محهمهدڕزا ڕه‌مه‌زان زاده” و هاوڕێیانی له خۆراسانی باکوور:
بوي گل و سوسن و ياسمن آيد
عطر بهاران كنون از وطن آيد
جان زتن رفتگان سوي تن آيد
رهبر محبوب خلق از سفر آيد
«ديو چو بيرون رود فرشته در آيد»
بگذرد اين روزگار تلخ تر از زهر
بار دگر روز گار چون شكر آيد
هر چه مجاهد زبند و حبس درآيد
عمر فساد و ستم دگر به سر آيد
چشم يزيد زمان زحدقه در آيد
رهبر محبوب خلق از سفر آيد
بگذرد اين روزگار تلخ تر از زهر
بار دگر روز گار چون شكر آيد…
سپاهی لایین