ئێوارەی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمین حەسەنی” خەڵکی گوندی “دەرەکێ” سەر بە شاری سەوڵاوا، بەهۆی ڕنووی بەفرەوە گیانی لەدەست دا.
ئەم کۆڵبەرە کە خێزاندار و خاوەن چوار منداڵە، لە نزیک پاسگای ژاڵانە لە ڕێگەی تەتەی هەورامان، لەژێر ڕنووی بەفردا مابۆوە.
وێڕای هەوڵی چەندین کاتژمێریی خەڵک و تیمی فریاکەوتن بۆ ڕزگارکردنی، ئەم کۆڵبەرە گیانی خۆی لەدەست دا.