بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “مەلکشان”ی سەر بە شاری سنە، بە ناوی “سەلاح ڕەحیمی”، لە بەندیخانەی یەزد جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەسبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە حوکم درابوو.