ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی ٢١ ساڵەی خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “ڕامیار کاوە”، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزە ئەمنییەکان دوای بانگکردنی ئەم هاونیشتمانییە، بە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە، کوڕەکەیان بۆ ماوەیەکی نادیار لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات دەمێنێتەوە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.