نیوەڕۆی دووشەممە ١ی بانەمەڕ، “ئەحمەد حەسەنزادە” باوکی “محەممەد حەسەنزادە” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا، دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.
ئەحمەد حەسەنزادە پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” بە ٣ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درابوو.
ناوبراو ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، لە یەکێک لە شەقامەکانی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو
ئەم هاونیشتمانییە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرابوو.