ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، هاونیشتمانییەک بەناوی “ئومید ئەحمەدڕەش” کوڕی سۆفی عەلی خەڵکی ئاوایی “لکبن” سەر بە شاری پیرانشار دوای سەردانی کردنی لقی یەکەمی بەڕێوەبردنی بڕیاەکانی دادگای کەیفەری و شۆرشی پیرانشار، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.
ئەو هاونیشتمانییە پێشتر بە تۆمەتی”پێوەندی دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای پیرانشار، بە ٥ ساڵ زیندانی مەحکووم و دوای تانە لێدان لەو بڕیارە، ئەو حوکمە بۆ یەک ساڵ کەم کرایەوە.
ئومید ئەحمەدڕەش ساڵی ڕابردوو(بەفرانباری ١٤٠١) بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دوای ماوەی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.