ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی دیکەش لە پیرانشار کوژرا

تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی دی.

بەیانیی ڕۆژی هەینی، 13ی گەلاوێژ پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی پیراننشار لە شوێنێک بە ناوی “پیرەکانی” کەوتوونەت بەر دەستڕێژی سەرەڕۆیانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا.

هەواڵدەریی موکریان ڕایگەیاندوە کە ئەو کۆڵبەرە کوژراوە “فەرهاد زەردی” کوڕی عەبدوڵڵای ناوە و دانیشتووی پیرانشار بووە.

کوژرانی فەرهاد زەردی لە حاڵێک دایە کە لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا هەر نەبێ 60 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code