۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە سنە لە دار درا

بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ۱۱ی گەلاوێژ مورتەزا ڕەحمانی، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی سنەدا لەدار درا.
مورتەزا ڕەحمانی خەڵکی گوندی تیلەکۆ لە نزیک شاری کامیاران بوو. ئەو کۆتایی ساڵی ۱۳۹۰ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و لە دادگاییکردنێکی بەپەلەدا بە تاوانی دژایەتیی لەگەڵ خودا لە رێگەی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای لەداردانی بەسەردا سەپا.
ئەو هەروەها تۆمەتی کوشتنی دوو ئەندامی سپای پاسدارانی خرابووە پاڵ و سەرجەم بە سێ جار ئێعدام سزا درابوو.
شایانی باسە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا هەرنەبێ سزای ئێعدامی لەسەر ۱۰۰ زیندانی جێبەجێ کردوە، بەڵام تەنیا هەواڵی ئێعدامکرانی ۸ کەس لەوان لە میدیا ڕەسمییەکانی ئێراندا بڵاو بوونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code