ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەرێکی دیکەی ناوچەی بانە

لە بانەش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی تاژان بە گوللەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی گەلاوێژ پۆلێک کاسبکاری کورد لە سنووری سوورکێو کەوتوونەتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و دەستڕێژیان لێکرا. لەو پەلامارەدا کاسبکارێکی لاو بە ناوی برایم ڕەحمانی، خەڵکی گوندی تاژەبان گیانی لە دەست دا و سێ کاسبکاری دیکەش بریندار بوون.
کوژران و برینداربوونی ئەو چوار کۆڵبەرە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی هەینی، 6ی گەلاوێژ لە “کانی ناخۆشە”ی ناوچەی پیرانشاریش پۆلێک کاسبکاری کورد دراونەتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و یەک لەوان بە ناوی جەماڵ باڵدار لە جێدا کوژرا و کۆڵبەریکی دیکەش بەناوی مەنسوور ڕەسووڵی‌ئازەر کەوتە سەر مین و لاقی پەڕی.
شایانی باسە لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 53 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دراونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە 27 کەس لەوان بەو هۆیەوە کوژراون و 28 کەسیش بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code