ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

بانگکرانی کۆمەلێک چالاکی مەدەنی و سینفیی سەقز بۆ دادگا

کۆمەڵیک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز کە بەشدارییان لە رێوڕەسمی نەورۆزیی ئەمساڵدا کردبوو، لەسەریان کردوون کە دەبێ لە ماوەی 5 ڕۆژدا خۆیان بە دادگای شۆڕشی ئەو شارە بناسێنن.
ماڵپەڕی مامۆستا و کرێکار لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو هەوڵە دەڵێ ئەو کەسانە پێشتر لە ڕۆژانی 3 تا 5 ی خاکەلێوەدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە گوندی ئایچیی سەقز بانگ کرابوونە ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنیەتییەکان و بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی لە دژی کۆماری ئیسلامی لێپێچینەوەیان لێکرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنیان ئازاد کرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code