ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ناڕوونیی چارەنووسی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە شنۆ دوو مانگ دوای گیرانی

محەممەدئەمین پەیغامی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شنۆ کە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبی دێموکرات گیراوە، سەرەڕای دوو مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی هێشتا ناڕوونە.
ناڕوونیی چارەنووسی محەممەدئەمین پەیغامی لە حاڵێکدایە کە ناوبراو نەخۆشیی تایبەتیی هەیە و پێش گیرانی لە تاران چارەسەری پزیشکیی بۆ دەکرا، بەڵام دوای گیرانی هەموو ئەو دەرمان و چارەسەرانە ڕاگیراون و دۆخی جەستەیی و سڵامەتیی ئەویان خستۆتە مەترسییەوە.
محەممەدئەمین پەیغامی ناسراو بە ئەمیر پەیغامی ڕۆژی 7ی جۆزەردان دەسبەسەر و دوای مانگێک ڕاگیرانی لە گرتنگەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code