ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

سێ زیندانیی دیکە لە بەندیخانەکانی مهاباد و ورمێ لە دار دران

ڕۆژی چوارشەممە، 4ی گەلاوێژ سزای لەداردرانی زیندانی لە زیندانەکانی ورمێ و مهاباددا جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە، 3ی گەلاوێژ چوار زیندانیی کورد لە بەندیخانەکانی مەهاباد و ورمێ بە ناوەکانی خالید ئەمینی و فتاح ئەمینی [برای یەکترین] و”داوود ماڵدار” و “فەرهاد موسازادە” بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای لەداردرانیان بەڕێی سللولی ئینفڕادی کران. بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەش داوود ماڵدار و فەرهاد موسازادە کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە گیرابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەدار دران. هەروەها فتاح ئەمینی کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە بەندیخانەی مهاباد گیرابوو، لەدار درا و خالید ئەمینی بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە.
بەردەوامی ئێعدامەکان لە ئێران لە حاڵێک‌دایە کە نوێنەرانی مەجلیس داوایان لە دەزگای قەزایی کردوە هەتا کۆتایی کاتی تاوتوێی پرسی هەڵگرتنی سزای ئێعدام لەسەر تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە ئێعدامی زیاتر لەو 5 هەزار کەسەی بەو هۆیەوە گیراون دەست ڕابگرن؛ بەڵام دەزگای قەزایی تا ئێستا هیچ بایەخی بەو داوایە نەداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code