ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەری دیکەی کورد لە سەردەشت و ورمێ

لەناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا، لە ناوچەی ورمێ‌ش سێ کاسبکار کوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی سێ شەممە، 3ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پۆلێک کاسبکاری کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و یەک لەوان بە ناوی کەریم محەممەدئەمین‌زادە خەڵکی گوندی”بیتۆش” کوژراوە.
کەسێکی ئاگادار لەو ڕووداوە دەڵێ هێزە چەکدارەکان بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و کتوپڕ بە چەک دایان گژاونەتێ و وەبەر دەستڕێژیان داون.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی شەممە، 24ی پووشپەڕیش لە قوتوری خۆی پۆلێک کاسبکاری کورد کە بەرەو سنووری تورکیە دەچوون، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ. لەو ڕووداوەدا یەک لەوان بە ناوی مەحموود رەشیدی دەسبەجێ کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی یوسف محەممەدی بە توندی بریندار بووە.
مەحموود رەشیدی خەڵکی گوندی “میرومەر” خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە و دوو برای دیکەشی لە ساڵانی ڕابردوودا هەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
عەینوڵڵا سیداری‌فەر، کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی “زیوە”ی ورمێ قوربانییەکی دیکەی دەستڕێژی سەرەڕۆیانە هێزەکانی ڕێژیمە. ناوبراو ڕۆژی 28ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە درایە بەر فیشەک و بە توندی بریندار بوو.
لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 51 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دراونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە 25 کەس لەوان بەو هۆیەوە کوژراون و 26 کەسیش بریندار بوون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code