ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کرێکارێک لە مەریوان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا

ڕووداوی کار لە سنە گیانی لە کرێکارێکی خەڵکی ئەو شارە ستاند.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژ، کرێکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی وشیار محەممەدی لە سنە و لە کاتی کارکردن لە بینایەکی سێ نهۆمیدا بەربۆوە و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.
ئامارە ڕەسمییەکان دەڵێن ڕۆژانه‌ ٤ كه‌س له‌ ئێران به‌ هۆی‌ ڕووداوی‌ كار گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.
لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵیشدا زیاتر لە 25 کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی 12 کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە. لەوەندە کەسە 10 کەسیان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی، بڕق‌گرتن و کەوتنە بن داروپەردوو گیانیان لە دەست داوە و 2 کەسیش بریندار و نقوستان بوون.
شایانی باسە زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کانی مردن له‌ ڕووداوه‌کان له‌ بەشی بیناسازیدا روو ده‌ده‌ن، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code