ئەمڕۆ ڕێکەوتی 12 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

سەلاحەدین خەدیو دەسبەسەر کرا

سەلاحەددین خەدیو، ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسیی دانیشتووی مەهاباد لە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، 13ی پووشپەڕەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە.

پەیامنێری “چاونیوز” لە زمانی کەسانی نیزیک لە سەلاحەددین خەدیو باس لەوە دەکا کە سەرەڕای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەی ناوبراو بەڵام هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە ناوبراو نەزانراوە.

بەپێی ئەو هەواڵە کەسانی نیزیک لە سەلاحەددین خەدیو سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادیان کردوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو دەزگا ئەمنیەتییە حاشایان لە گرتنی نابراو کردوە و گوتویانە دەبێ ئیتلاعاتی سپا گرتبێتی و بەڕێی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابێ.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە ڕایگەیاند کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، چەند کەسێکی سەر بە دەزگا ئەمنیەتییەکان دەستیان بەسەر کامپیوتێرەکەی و چەند بەڵگەیەکی شەخسیی دیکەی سەلاحەددین خەدیو داگرتوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code