ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دوای شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگەی کۆمەڵە لە قڕوچیای سنە ڕەشبگیرە

شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە و بەدیل‌گیرانی پێشمەرگەیەکی دیکەی ئەو تیمە بە برینداری لە سنە بووە دەسپێکی شەپۆلێکی نوێ لە گرتنی لاوان و کەسانی نیزیک بە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا ئەفشین حوسێن‌پەناهی، ئەنوەر حوسێن‌پەناهی، زوبەیر حوسێن‌پەناهی و ئەحمەد حوسێن‌پەناهی لە بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی‌یەکانی قوڕوچیای سەر بە دێولان لە سنە لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون.

جێی بیرهێنانەوەیە له‌ ئاکامی لێکدانی تیمێکی کۆمەڵەی شۆڕشگیڕانی زەحمەتکێشانی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە نیو شاری سنە کە رۆژی هه‌ینی، 2ی پووشپەڕ ڕووی دا، سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە بە ناوەکانی سەباح حوسێن‌پەناهی، حامید سەیف‌پەناهی و بێهزاد نووری شەهید بوون و پێشمەرگەیەکیش بە ناوی ڕامین حوسێن‌پەناهی بە برینداری دەسبەسەر کرا.

بنه‌ماڵه‌ی ڕامین لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا  له‌ زیندووبوونی کوڕەکەیان دڵنیا نین و له‌ بڵاوکراوه‌یه‌ک‌دا ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤیان لەو بابەتە ئاگادار کردوته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code