ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دوو زیندانیی کورد لە مەراغە و میناب لە دار دران

لە سەرەتای ئەو مانگەدا دوو زیندانیی دیکەی کورد لە بەندیخانەکانی میناب و مەراغە دار دراون و هەواڵی ئێعدامکرانیان تازە ئاشکرا دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بەیانیی ڕۆژی هەینی 5ی جۆزەردان فەخرەدین ڕەوشەنی، خەڵکی ماکۆ کە بە تاوانی پێبوون و کڕین‌ و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە لە دار درا. ناوبراو تەمەنی 40 ساڵ و ماوەی 5 ساڵ بوو لە زیندان‌دا بەند کرابوو.

هەروەها ڕۆژی شەممە، 6ی جۆزەردانیش لە زیندانی میناب بەندی‌یەکی کورد بە ناوی ئەفشار بەیگلوو لەدار درا. ئەفشار بەیگلوو تەمەن 30 ساڵ خەڵکی ورمێ بووە و ناوبرایش هەر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر ئێعدام کراوە.

ئێعدامکردنی ئەو دوو زیندانییە کوردە لەلایەن ناوەندە ڕەسمی‌یەکانی دەزگای قەزایی‌یەوە ئاشکرا نەکراوە و لە ڕیزی ئێعدامە بە نهێنی‌یەکان‌دا دادەنرێن.

شایانی باسە بەردەوامی ئێعدامەکان لە ئێران لە حاڵێک‌دایە کە نوێنەرانی مەجلیس داوایان لە دەزگای قەزایی کردوە هەتا کۆتایی کاتی تاوتوێی پرسی هەڵگرتنی سزای ئێعدام لەسەر تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە ئێعدامی زیاتر لەو 5 هەزار کەسەی بەو هۆیەوە گیراون دەست ڕابگرن؛ بەڵام دەزگای قەزایی تا ئێستا هیچ بایەخی بەو داوایە نەداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code