چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “نێ”ـی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاەرە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
بەپێی هەواڵی “چاونیوز”(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا لانیکەم ٢٥ هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “نێ”ـی سەربەشاری مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
سەرچاوەیەک لەو ئاواییە بە”چاونیوز”ـی ڕاگەیاند: لەچەند ڕۆژی رابردوودا لانیکەم ٢٥ لاو و چالاکی کلتووری نەورۆز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون و هەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە کە نابێ، نەورۆزی “نێ” بەڕێوەبچێ یان بەشداری لە بۆنەکانی نەورۆزی ئەمساڵدا نابێ بکەن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: هەر لەماوەی ڕابردوودا، ئۆڕگانەکانی حکوومەت “فەلەکە”ـی ئەو ئاواییەیان کە هێما و ناوەندی جێژنی نەورۆزی ئەو ئاواییە بوو، تێکداوە.
ناوی ئەو هاونیشتمانییانە لای “چاونیوز” پارێزراوە.