۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی کەسێک لە بازاڕچەی سنووریی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین

تەقینەوەی مین لە بازاڕچەی سنووریی مێهران لە پارێزگای ئیلام بووە هۆی برینداربوونی کەسێک.

نوێترین قوربانیی تەقینەوەی مین لە کوردستان ” پەرویز مەلەکی”یە کە دەگوترێ کارمەندی ناوندی مینهەڵگرتنەوەی پارێزگای ئیلام بووە. لەو ڕووداوەدا ناوبراو لە کاتێکدا خەریکی پووچەڵکردنەوەی مینێکی m14 بووە، مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە و ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیلام لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

برینداربوونی پەرویز مەلەکی بەهۆی تەقینەوەی مین لە دێهلوڕان لە حاڵێک‌دایە کە حەوووی ڕابردووش تەقینەوەی مین لە ناوچەی”دەشتی عەباس” سەر بە شاری دێهلوڕان، بوو بە هۆی برینداربوونی کەسێک بەناوی “ڕەحمان بازیار”.

ساڵی رابردووش لە کوردستان ۵۲ کەس بوونە قوربانیی تەقینەوەی مین و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست دا، یان بریندار و نقوستان بوون.

بەپێ ئامارە ڕەسمییەکان نیزیک بە ۱۶ میلیۆن مینی لەکارنەخراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر زەویدا ماونەتەوە و سەرەڕای تێپەڕینی ۲۸ ساڵ بەسەر کۆتایی شەڕی ئێران ‌و عێڕاق دامودەزگا حکومەتی ‌و دەوڵەتیەکان هەوڵێکی ئەوتۆیان بۆ کۆکردنەوە و لەکارخستنی ئەو مینانە لە کوردستان نەداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code