چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتەزێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” چاونیوز” ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “سەعدی زەینی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتەزێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی هەنگی مەرزی بریندار کرا.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی فەرشاد ڕۆستەمنژاد لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو.