ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

بارودۆخی ناله‌بار و دڵته‌زینی به‌ندكراوێكی‌ سیاسیی كورد له‌ زیندانی‌ ڕه‌جایی شاری‌ كه‌ره‌ج

سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له‌ زیندانی‌ ڕه‌جایی شاری‌ كه‌ره‌ج له‌ بارودۆخێكی‌ خراپی جه‌سته‌ییدا چووه‌ چواره‌مین ساڵی‌ به‌ندکرانی.

سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی‌ سیاسیی به‌ندی‌١٢ی‌ زیندانی‌ ڕه‌جایی شاری‌ كه‌ره‌ج ڕۆژی‌ ١٢ جۆزه‌ردانی‌ ساڵی‌ ٩٣ له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ له‌ پاڵاوگه‌ی‌ ته‌ورێز ده‌سبه‌سه‌ركرا و به‌ تۆمه‌تی‌ ڕێكخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌ دژی‌ ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سزای 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك به‌ سه‌عید شێرزاد ڕایگه‌یاند كه‌ ناوبراو له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و چه‌نده‌ ساڵه‌دا تووشی پشت ئێشه‌یه‌كی‌ توند هاتووه‌ هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت ناتوانێ له‌ جێی خۆی‌ بجووڵێ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ ٢ ساڵه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بڕستی‌ لێبڕیوه‌ و حه‌وتووی‌ ڕابردوو له‌ ناكاو به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ پێشوو به‌ مه‌به‌ستی‌ كۆمه‌ڵێك پشکنینی پزیشكی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ زیندان گواسترایه‌وه‌.

سه‌عید شێرزاد پێشتریش له‌ ڕۆژی‌ ٣١ی‌ گه‌لاوێژی‌ ساڵی‌ ٩١ به‌ مه‌به‌ستی‌ یارمه‌تی‌گه‌یاندن به‌ خه‌ڵكی‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوی‌ “ئه‌هه‌ر” چووبوو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌رده‌كرێ و پاش١٩ ڕۆژ كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.

شێرزاد له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌سپێكی‌ زیندانی‌ كردنی‌ به‌هۆی‌ پێشێلكاریی مافه‌كانی‌ مرۆڤ  له‌ زیندان ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیو مانی‌ له‌ خواردن گرت و، ته‌نانه‌ت لێوه‌كانی‌ خۆشی دووری. هه‌روه‌ها  جارێكی‌ دیكه‌ش له‌ نامه‌یه‌ك‌دا بۆ كاربه‌ده‌ستانی‌ زیندان به‌هۆی‌ به‌رده‌وامیی بێڕێزیكردن به‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌ندكراوان و له‌ كاتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ به‌ندكراوان بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ لێدان و كوتان ، مانی‌ له‌ خواردن گرت و نه‌خۆشێكی‌ قورسی پێوه‌نووسا و له‌ چوونی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ خۆی‌ بوارد.

ناوبراو ڕۆژی‌ ١٥ به‌فرانباری‌ ساڵی‌ ٩٥ پاش چاوپێكه‌وتن به‌ به‌رپرسانی‌ زیندان و پێدانی‌ واده‌ و به‌ڵێنی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ پاش ٣٩ ڕۆژ مانگرتنه‌كه‌ی‌ شكاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code