چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی چیانە سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “یووسف عومەرپوور” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان، چالاکی بواری مافی کرێکار بە ناوی “خەبات شەکیبا” خەڵکی شاری سنە لە کاتی بەشداری کردنی لە پرسەوسەرەخۆشی یەکێک لە خزمەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.