چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵكی ئیلام لەبەردەم بونیادی مەسکەن بەهۆی هاوکارینەکردنی لەلایەن ئەو دامەزراوەیەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، “عەلی ڕۆستەمی”، هاونیشتمانییەکی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی “چشمە کەبوود” سەر بە شاری ئیلام، بەهۆی یارمەتینەدانی لەلایەن بونیادی مەسکەنەوە، لە پێش چاوی منداڵەکانی هەوڵی خۆسووتاندنی دا.
جێی ئاماژەیە کە ئەم هاونیشتمانییە زیاتر لە شەش مانگە کارەکانی لەلایەن بونیادی مەسکەنی ئیلامەوە پەک خراوە و بۆ ئەو مەبەستە، دەیان جاریش سەردانی بەرپرسانی کردووە، بەڵام نەک وڵامیان نەداوەتەوە تەنانەت هەڕەشەیان لێ کردووە.