چاونیوز: “حەیدەر قوربانی”، زیندانیی سیاسی لە زندانی ناوەندی سنە بە نەهێنی لەسێدارە درا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، “حەیدەر قوربانی” زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کامیاران بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە نەهێنی لە زیندانی سنە لەلایەن دەسەڵاتی داگیرکەری ئاخوندییەوە لەسێدارە درا.
شایانی باسە کە حەیدەر قوربانی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و هەمان ساڵ لەژێر ئەشکەنجە و دادگایەکی فۆرمالیتەدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.