چاونیوز: چوار چالاکی سنفی و مەدەنی شارەکانی سەقز و مەریوان بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چوار هاونیشتمانیی بە ناوەکانی “ئامانج ئەمینی” چالاکی سنفی ماموستایان و “ئەیووب جەوانپوور” چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز هەروەها “زاهید درەخشانی” و “بورهان درەخشانی” خەڵکی ئاوایی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانیانەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەی وێڕای هەڕەشەیان لێکراوە.
ئەو چالاکانەی مەدەنی و سنفی دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە وێڕای بەڵێننامە پڕکردنەوە هەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە کە لە ئەگەری هەر چالاکییەکی مەدەنی بە توندی سزا دەدرێن.