ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

لەم حەوتوویەدا 6 کەس لە کرماشان و ورمێ لەدار دران

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لەم حەوتوویەدا هەرنەبێ 6 زیندانیی لە بەندیخانەکانی کرماشان و ورمێ‌دا لەدار دا.

بەیانیی ڕۆژی هەینی، 5ی جۆزەردان لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ سێ زیندانیی تاوانبار بە بازرگانیی مادەی هۆشبەر کە ڕۆژی پێشتر بۆ زیندانی ئینفڕادی گواسترابوونەوە، لەدار دران.

عوسمان حوسێنی، خەڵکی سەردەشت، سەلاحەدین شەفیعی‌کیا و ڕەمەزان موختاری خەڵکی ورمێ ناوی ئەم سێ زیندانییە بوون کە بە بڕیاری دەزگای قەزایی لەدار دراون.

حوجەتوڵلا تودرۆ

لە کرماشانیش زۆرانبازێکی بەناوبانگی ئێران کە ساڵانێک بوو بە تاوانی کوشتنی کەسێک لە زینداندا بوو، بە بڕیاری دەزگای قەزایی ئیعدام کرا.

“حوجەتوڵڵا تەدرۆ” کە لە هەموو ئاستە تەمەنییەکانی لاوان و گەورەساڵان و هێزە چەکدارەکاندا زۆرانی گرتبوو و میداڵی زێر و زیوی جۆراوجۆری لەمل کردبوو، دوای چەند ساڵ مانەوە لە زیندان لە دار درا.

ڕۆژی چوارشەممە، 3ی جۆزەردانیش زیندانییەک لە بەندیخانەی دیزل‌ئاوای کرماشان ئێعدام کرا. مێهران ئەشرافی بە تاوانی کوشتنی کەسێک لە ساڵی 1391ی هەتاوییەوە بەند کرابوو و دواجار بەهۆی ڕەزایەت‌نەدانی بنەماڵەی کوژراوەکە لەدار درا. هەر هەمان ڕۆژ و هەر لە هەمان زیندان بەندییەکی دیکەش بەناوی “مێهرداد عەسکەری” کە بە تۆمەتی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر چەند ساڵێک بوو گیرابو، ئێعدام کرا.

بەردەوامیی ڕەوتی ئیعدام لە کوردستان و ئێران لە حاڵێک دایە کە لە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ماوەیساڵی ڕابردوودا 62 زیندانیی کوردی له‌ زیندانه‌کانی ئەو وڵاتەدا له‌ سێداره‌ دابوو.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code