ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئێران هه‌شته‌مین به‌ندیخانه‌ی دنیایه‌

ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕووی ژماره‌ی به‌ندی و به‌ندیخانه‌وه‌ هه‌شته‌مین وڵاته‌ له‌ دنیادا.

حه‌مید شه‌هریاری، جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی ئێران ده‌ڵێ 225 هه‌زار که‌س له‌ ئێران له‌ به‌ندیخانه‌دا توند کراون و له‌ هه‌ر 100 هه‌زار که‌س 287 که‌سیان به‌هۆی تاوانی چووک و گه‌وره‌ له‌ به‌ندیخانه‌دان و به‌وه‌ش ئێران هه‌شته‌مین وڵاته‌ له‌ دنیادا که‌ زۆرترین ژماره‌ی به‌ندکراوی هه‌بێ.

ناوبراو ره‌خنه‌ی له‌وه‌ گرتوه‌ که‌ له‌ ئێران بۆ هه‌ر تاوان و لادانێک یه‌که‌م شت و یه‌که‌م سزا به‌ندکردنه‌. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌مه‌ هۆکاری ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌یه‌ و قانوونه‌کان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌بێ ئاڵوگۆڕیان به‌سه‌ردا بێ.

کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن کێشه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ 225 هه‌زار که‌س به‌ندکرابن، به‌ڵکوو کێشه‌ ئه‌و ده‌یان قه‌یرانه‌یه‌ که‌ له‌ سۆنگه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵگا بۆته‌وه‌.

كاربه‌ده‌ستانی‌ زیندانه‌كانی‌ ئێران ده‌ڵێن تا پێش شۆڕشی گه‌لانی‌ ئێران له‌ ساڵی‌ ٥٧ حه‌شیمه‌تی‌ به‌ندكراوانی‌ ئێران له‌ چاو حه‌شیمه‌تی‌ ٣٦ میلیۆن كه‌سی ئه‌و کات ته‌نیا ١٠ هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا دا حه‌شیمه‌تی ئێران ئه‌گه‌رچی له‌ چاو ئه‌و كات دوو به‌رابه‌ر بووه‌، به‌ڵام ڕێژه‌ی‌ به‌ندكراوان زیاتر له‌ ٢١ به‌رابه‌ر زیادی کردوه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code