چاونیوز: ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، کۆڵبەرێک بەناوی “محەممەد خودایی” کوڕی باقی خەڵکی ئاوایی “کانی سیف” سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “سارداو” کوژرا.
هێزەکانی هەنگی مەرزی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر لە نێوەقەدی بۆسەرەوە تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و کە هەر لە جێدا گیانی لەدەست داوە.